ئاشكرابوونی نهێنییه‌ك مباپێ زیاتر له ڕیاڵ مه‌درید نزیك ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆی ده‌ركه‌وتووه كه به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی هانده‌ران له دژی به‌كارده‌هێنن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌ی بی سی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كات کە کیلیان مباپێی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان متمانەی بە دەستەی کارگێڕێ یانەکەی نەماوە ئەویش بەهۆی ئەو فیکە و درووشمانەی هاندەرانی یانە فەڕەنسیەکە لەژی بەکاری دەهێنن و له یارییه‌كانی‌ڕابردوو ئه‌مه به ڕوونی ڕویداوه.
ڕۆژنامەكه ئاژەی بەوەکرد کە مباپێ پێیوایە ئەو کارەی هاندەران دەستی کارگێڕی یانەکەی لەپشتەوەیە تا فشاری لیبکەن بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
هەروەها ئاشکرایکرد کە مباپێ بەوشێوەیە دڵخۆش نیە کە یانەکەی لەڕێیەوە فشاری دەخەنەسەر و بە هاوڕێکانی وتووە کە دڵنیایە لەوەی ئەوە کاری یانەکەیە.
PM:04:18:19/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4016
جار خوێنراوه‌ته‌وه