ڕۆمه‌نێگه هه‌واڵێكی زۆر خۆش ده‌داته هانده‌رانی ڕیاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
كارل هاینز ڕۆمەنیگەی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پێشووی یانه‌ی بایرن میونخ هه‌واڵێكی خۆش ده‌داته هانده‌رانی ڕیاڵ مه‌درید و پێیوایە ئیرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ پێکەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکەن.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ڕۆمه‌نیگه ئاماژە بەوەدەکات، یانەی ڕیاڵ مەدرید تواناکانی هالاندی نەرویجی و مباپێی فەڕەنسی بەدەستدەهێنێت لە هاوینی 2022دا.
ڕۆمەنیگە باس لەوەشدەکات هالاند وەبەرهێنەرە و پێیوانییە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە بکات و نزیکە لە ڕیاڵ مەدریدەوە و دەشڵێتلەوانەیە ڕیاڵ گرێبەست لەگەڵ هالاند و مباپێی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان به‌یه‌كه‌وه واژوو بكات.
PM:05:19:15/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4820
جار خوێنراوه‌ته‌وه