بزانه كومان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی بایرن میونخه‌وه چی ده‌ڵێت
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جه‌ختده‌كاته‌وه یانه‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ بردنه‌وه له یانه‌ی بایرن میونخ.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیداکومانی وتی: ئەو یاریزانانەی لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان یاریانکرد پشووی تەواویان پێدراوە و یاریزانەکانی تریش بە چڕی ڕاهێنانەکانیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ئامادەیی یاریەکەبن و زۆرینه‌ی یاریزانه‌كان له ڕووی جه‌ستییه‌وه و هزرییه‌وه ئاماده‌ن.
لەوەڵامی پرسیارێک درەبارەی ئەوەی کە ئایا بەرشەلۆنە پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە کۆمان وتی: ناتوانم وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە سبەینێ یەکەم یاری ئەنجام دەدەین و لەگەڵ کاتدا ئەنجامەکەی دەبینین بەڵام چێڵسی وەرزی ڕابردوو نازناوەکەی بردەوە و یەکێکیش نەبوو لە پاڵێوراوەکان.
کۆمان دەربارەی بایرن وتی: ئەوان تیپێکی بەهێزن و لە هیڵی هێرشبەردندا مەترسیدارن بەڵام ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە هەڵە نەکەین و بەڕێکخراوی یاری بکەین تا بتوانین سەرکەتن بەدەستبهێنین.
PM:04:23:13/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوه‌ته‌وه