ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید له یارییه‌كی پڕ گۆڵدا له سێلتافیگۆی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به ئه‌نجامی 5-2 شكستی به یانه‌ی سێلتافیگۆ هێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواری خولی ئیسپانی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانه‌ی سێلتافیگۆی كرد ، یارییه‌كه 5-2 له سودی ڕیاڵ مه‌درید كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید بنزیمه سێ گۆڵ و دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش ڤینسیۆس جۆنیۆر و ئیدواردۆ كامافینجا له خوله‌كه‌كانی 24 و 46 و 54 و 72 و 87 تۆماریان كرد . دوو گۆڵه‌كه‌ی سێلتافیگۆش سانتی مینا و فرانكۆ سێرفی له خوله‌كه‌كانی 4 و 31 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید بووه 10 خاڵ و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه.
AM:12:26:13/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1716
جار خوێنراوه‌ته‌وه