‌ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرەیەك دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی كارلۆس سۆلێری ئەستێرەی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی دەدات.

كارلۆس سۆلێر پابەندە بە گرێبەستیچك لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا تاهاوینی 2023.

پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە بەرپرسانی یانەی شاهانە ئارەزوویەكی زۆریان بۆ گواستنەوەی سۆلێر هەیە .

ئەو پێگەیە دەشڵێت سۆلێر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ڤالێنسیا ڕەتكردۆتەوە و دەیەوێت ئەزمونێكی دیكە تاقی بكاتەوە.


AM:11:15:12/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 6348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌