چێڵسی لە گواستنەوەی لوكاكۆ كۆڵ نادات و گرێبەستێكی خەیاڵی پێشكەش دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی چێڵسی لە گواستنەوەی لوكاكۆ كۆڵ نادات و گرێبەست و موچەكەیەكی خەیاڵی پێشكەش دەكات.
لە ماوەی ڕابردوودا یانەی ئینتەرمیلان گرێبەستێكی 100 ملیۆن یۆرۆی و ماركۆس ئەلۆنسۆی ڕەتكردەوە كە یانەی چێڵسی پێشنیاری كرد بوو.
پێگەی سكای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە كە یانەی چێڵسی خۆی بە دەستەوە نەداوە بۆ گواستنەوەی لوكاكۆ و ئەمجاری بڕی 130 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشی ئینتەرمیلان كردووە بە گواستنەوەی ، هاوكات ئامادەیە ساڵانە 12 ملیۆن یۆرۆ وەكو موچە بداتە ئەو هێرشبەرە.
گرێبەستی لوكاكۆ لەگەڵ ئینتەر تا 2024 درێژەی هەیە
AM:11:19:04/08/2021
ئهم بابهته 3772
جار خوێنراوهتهوه