‌ڕۆناڵدۆ خەڵاتێكی بە دەستهێنا

وێستگە سپۆرت-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوە یەكەمین یاریزان كە خەڵاتی پاولۆ بە دەست بهێنێت.

لەو بارەیەوە پێگەی فتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشكرای كردووە كە یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵی هەستاوە بە گۆڕینی ناوی گۆڵكاری خولی ئیتاڵی بۆ پاولۆ ڕۆسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆش بووە یەكەمین یاریزان كە ئەم خەڵاتە بباتەوە پاش تۆماركردنی 29 گۆڵ لە وەرزی ڕابردوودا.

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە خەڵاتەكەش گۆڕاوە بۆ تۆپێكی شوشەیی ڕوون كە لایەكی وێنەی پاوڵۆ ڕۆسی لەسەر كە لە تەمەنی 64 ساڵیدا گیانی لە دەستداوە و توانیویەتی جامی جیهانی بباتەوە.


PM:08:27:03/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 2388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری