ریاڵ مه‌درید بێ هیوا بووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌ى مباپێی ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمان بێ هیوا وبوه له گواستنه‌وه‌كانى ئه‌م هاوینه‌دا و به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانى ئیسپانیاش ده‌ڵێت هاتنى ئه‌و ئه‌ستێره فه‌ڕه‌نسییه بۆ یانه‌ى شاهانه له‌م هاوینه‌دا كارێكى مه‌حاڵه.
ئەو سەرچاوانە، باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لە بەرامبەر گواستنه‌وه‌ى مباپێدا خۆیان بەدەستەوە داوە و دەڵێن تازە مەحاڵە لەم هاوینەدا ئه‌و ئه‌ستێره فه‌ڕه‌نسییه بتوانێت پەیوەندی به یانه‌ى شاهانه‌وه بكات سەرەڕای ئەوەی یانەکە بە فرۆشتنی رافایێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی بە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕە پارەیەکی باشی دەستکەوتووە".
وەک ئەو سەرچاوانە ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئەوەی ئه‌و گرێبه‌سته‌ى لە ریال مەدرید زەحمەت کردووە ئەوەیە کە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان نایانەوێت لە دانوستاندنەکاندا هیچ ئاسانکارییەک لەبەردەم بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکەدا بکەن.
هەروەها دەشڵێن ریال مەدرید ناتوانێت داواکارییە داراییەکانی پاریس سانجێرمان بۆ فرۆشتنی مباپێ دابین بکات، بۆیە ناچارە لەم هاوینەدا دەستبەرداری ئەو ئامانجەی ببێت.
PM:01:04:29/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4388
جار خوێنراوهتهوه