میلان چاوى له دوو یاریزانى بۆندسلیگایه
وێستگە سپۆرت-
یانهى ئهى سی میلانى ئیتاڵى دهیهوێت پێكهاتهكهى به گواستنهوهى دوو یاریزانى خولى ئهڵمانى به هێز بكات.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردەوە،ستیڤانۆ پیۆلى داواى له ماڵدینى كردووه كه ههوڵ بۆ گواستنهوهى دوو ئهستێرهى هێڵى ناوهند بدات و ماڵدینیش بۆ جێبهجێكردنى خواستەکانی بیۆلی پەیوەندیەکانی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەى جۆلیان برانت لە بروسیا دۆرتمۆند و مارسیل سابیترز لە لایپزیگەوە.
لاگازیتا ئاشکراشیکرد، میلان وەرزی داهاتوو لە یانە پاڵەوانەکان بەشدارە و هەوڵدەدات ئەنجامی بەرچاو بەدەستبهێنێت و لەو بڕوایەدا ڕۆشتنی هاکان لە هیڵی ناوەندا کاریگەری خراپی درووستکردووە و تواناکانی دیازی خواستراو لە ڕیاڵ مەدیدەوە بەو جۆرە نیە و دەبێت لە ڕیگەى گواستنەوەى دوو یاریزان هێأی ناوەند بەهێزتر بکات.
AM:11:12:29/07/2021
ئهم بابهته 2048
جار خوێنراوهتهوه