فەرمی.. مانچستەر یونایتد گواستنەوەی ڤارانی ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
بە فەرمی یانەی مانچستەر یونایتد گواستنەوەی ڕافائیل ڤارانی فەڕەنسی وبەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕاگەیاند .
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی مانچستەر یونایتد ئاماژەی بەوەكردووە كە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید گەیشتونەتە ڕێكەوتن و گرێبەستیان لەگەڵ ڤاران واوو كردووە تا 2025
هەر لە بەیاننامەكەدا یلنەی مانچستەر یونایتد ئاشكرای كردووە كە ئەو یاریزانە پشكنینە پزیشكییەكان ئەنجام دەدات بەڵام بڕی گرێبەستەكەی باس نەكردوە ، بەڵام سكای سپۆرت دەڵێت بەرانبەر 50 ملبیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی لە یانەی شاهانەوە گواستۆتەوە.
لای خۆشییەوە ڕیاڵ مەدرید سوپاسی هەموو ئەو خزمەتانەیان كردووە كە یاریزانەكەلە ماوەی ڕابردوو پێشكەشی یانەكەی كردووە و هیوای سەركەوتنیان لە ئەركی داهاتووی بۆ خواستووە.
ڤاران لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید 18 نازناوی بە دەستهێناوە ، بە جۆرێك چوار جار خولی یانە پاڵەوانەكان و چوار جامی جیهانی یانەكان و سێ جار جامی سوپەری ئەوروپی و سێ جار خولی ئیسپانی و یەك جار جامی شا و سێ جار جامی سوپەری ئیسپانی.
PM:10:25:27/07/2021
ئهم بابهته 2628
جار خوێنراوهتهوه