‌پاریس هەڵوێستی خۆی لە بارەی یاریكردنی ڕامۆس لە یارییەكەی لیل ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمان هەڵوێستی خۆی لە بارەی یاریكردنی سێرجیۆ ڕامۆس لە یاری جامی سوپەری فەڕەنسی بەرانبەر یانەی لیل ئاشكرا دەكات . 
بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو یانەی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی جامی فەڕەنسا و یانەی لیل پاڵەوانی خولی فەڕەنسی ڕووبەڕووی یەكتر ببنەوە لە جامی سوپەری فەڕەنسی .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی پاریس سانجێرمان ئاماژەی بەوەكردووە كە ڕامۆس وردە وردە نزیكە  بەلە چاكبونەوەی تەواوەتی لە پێكانەكەی كە هەفتەی ڕابردوو لە ماسولەكەكانیدا لە كاتی ڕاهێنانەكان دووچاری هات  

هەر لە بەیاننامەكەدا یانە پاریسییەكە ئاشكرای كردووە كە چاورێ دەكرێت لە ماوەی هەفتەیەكدا ڕامۆس بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەكان . 
بەمەش ڕامۆس ناتوانێت بەشداری یارییەكە بكات


PM:08:45:27/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌