‌رامۆس توشی‌ پێكان بووه‌

وێستگە سپۆرت-

سێرجیۆ رامۆسی‌ ئیسپانی‌ و به‌رگریكاری‌ نوێی پاریس سانجێرمان توشی‌ پێكان بووه‌ و هه‌فته‌یه‌ك له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ یانه‌ی‌  پاریس سانجێرمان ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ ڕامس له‌ ڕاهێنانه‌كانی‌ یانه‌كه‌یدا توشی‌ پێكان بووه‌ له‌ ماسوله‌كه‌كانیدا .

به‌ هۆی‌ ئه‌و پێكانه‌شه‌وه‌ رامۆس له‌ یاری‌ دۆستانه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رانبه‌ر سیڤیلیه‌ ئاماده‌ نابێت و لانی‌ كه‌م هه‌فته‌یه‌ك دوورده‌كه‌وێته‌وه‌.

ڕامۆس وه‌رزی‌ ڕابردوو به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ به‌شداری‌ 30 یاری‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ نه‌كرد.


PM:01:34:27/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری