‌لاپۆرتا گریزمان پێشكەشی یانەیەكی تر دەكات

وێستگە سپۆرت-

وا دیارە خوان لاپۆرتای سەرۆكی بەرشەلۆنە سورە لەسەر فرۆشتنی گریزمان و ئەمجاری ئەو یاریزانە پێشكەشی یۆڤانتۆس دەكات.

لە ماوەی ڕابردوودا یانەی بەرشەلۆنە گریزمانی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید پێشنیاز كرد بوو لە بەرانبەر گواستنەوەی ساول نیگواێز  یاخود  جواو فلێكسدا بەڵام یانە مەدریدیدەكە داواكەی یانە كەتەلۆنییەكەی ڕەتكردەوە.

ڕۆژنامەی لیكبی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەكردووە كە خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە ئەمجارەیان گریزمانی بۆ بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس پێشنیاز كردوە لە بەرانبەر یاریزانێك یان زیاتر.

لیكیب باس لەوەش دەكات كە ئەو یاریزانەی چاوەڕوان دەكرێت بەرشەلۆنە لە بەرانبەر گریزماندا داوای بكات پاولۆ دیبالای ئەرجەتینی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی خانمە پیرەكە دەبێت 


PM:07:45:20/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌