عه‌لی دائی پیرۆزبایی له ڕۆناڵدۆ كرد
وێستگە سپۆرت-
عەلی دائی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرا پیرۆزبایی تۆمارکردنەوەی ژمارە پێوانەییەکەی لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات ئه‌ستێره پوروتوگالیه‌كه‌ش وه‌لاَمی ده‌داته‌وه.
عەلی دائی لە په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی ئینستەگرام وێنەیەکی ڕۆناڵدۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت " پیرۆزە ڕۆناڵدۆ، کە ئێستا لە دووری یەک گۆڵەوەیت بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتی".
عه‌لی دائی ده‌شڵێت شانازی ده‌كه‌م ئەم دەستکەوتە بۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە، کە کەسێکە گرنگی بە کاری مرۆیی دەدات و سەرچاوەی ئیلهامە لە هەموو جیهاندا".
لە بەرامبەردا ڕۆناڵدۆ لە پێگەی خۆی لە ستۆری ئینستەگرام وەڵامی عەلی دائی داوەتەوە و دوای سوپاکردنی بە ئەفسانەیەکی هەمیشەی ناوی بردووە و دەڵێت "شەرەفێکی گەورەیە بۆ من لە ژمارە پێوانەییەکەی ئەفسانە ئێرانیە مەزنەکە نزیکبوومەتەوە، کە مێژوو لەبیری ناکات".
PM:05:37:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 1900
جار خوێنراوه‌ته‌وه