‌بەختێكی باش بۆ ئەرجەنتینیەكان

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمی یەكێتی تۆپی پێی چیلی توشبونی ئەلێكسس سانچێزی بە پێكان ڕاگەیاند و بەوهۆیەشەوە ئامادەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی كوپا ئەمریكا نابێت. 

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یەكێتی تۆپی پێی چیلی ئاشكرای كردووە كە سانچێز توشی پێكان بووە لە ماسولەكەكانیدا و  بەوهۆیەشەوە ناتوانێت ئامادەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی كوپائەمریكا بێت پێویستی بە ماوەیەك هەیە تا لە پێكانەكەچاك دەبێتەوە  

یەكێتی تۆپی پیچی چلی باس لەوەش دەكات ئەگەر هەڵبژاردەكە توانی قۆناغی كۆمەڵەكان تێپەڕێنێت و بگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەوا سانچێز دەتوانێت لەو قۆناغە یارمەتی هەڵبژاردەكەی بدات.

لەیەكەم یاری خۆیدا بەرەبەیانی سێشەممە چیلی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەبێتەوە . 


AM:11:21:13/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌