به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كى خولى ئیتاڵى واژوو بكات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لۆرینزۆ پلیگرینى ئیتاڵى وئه‌ستێره‌ى هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى ڕۆما واژوو بكات.
گرێبه‌ستى پلیگرینى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڕۆما تا هاوینى 2022 درێژه‌ى هه‌یه و مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌شى 30 ملیۆن یۆرۆیه .
ڕۆژنامه‌ى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كه‌ته‌لۆنى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ده‌یانه‌وێت یاریزانێك بۆ هێڵى ناوه‌ندى یانه‌كه بگوازنه‌وه كه یارمه‌تى سێرجیۆ بۆسكێتس بدات و پلیگرینیش به ئه‌ستێره‌یه‌ىك باش ده‌زانن .
پلیگرینى وه‌رزى ڕابردوو به‌شدارى 46 یارى كردووه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 11 گۆڵى تۆماركردووه و نۆ گۆڵیشى بۆ هاورێكانى دروست كردووه .
AM:10:59:10/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 5296
جار خوێنراوه‌ته‌وه