‌فه‌ڕه‌نسا دوا زانیارى له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ى بنزیمه‌ بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یه‌كێتى تۆپى پێی فه‌ڕه‌نسا دوا زانیارى له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ى كه‌ریم بنزیمه‌ى هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌.

بنزیمه‌ له‌ یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رانبه‌ر بولگاریا توشى پێكان هات ویاریگاى جێهێشت . 

یه‌كێتى تۆپى پێی فه‌ڕه‌نسا ئاشكراى كردووه‌ كه‌ بنزیمه‌ له‌ ڕاهێنانه‌كانى ئه‌مڕۆ به‌شدارینه‌كردووه‌ به‌ڵام به‌شداریكردنى به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا له‌یه‌كه‌م یارى پاڵىه‌وانێتى یۆرۆ هیچ جێگه‌ى شك و گومان نییه‌ . 


AM:10:42:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری