‌تۆتنهام نرخی هاری كینی دیاری كرد

وێستگە سپۆرت-

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی  نرخی فرۆشتنی هاری كینی ئینگلیزی هێرشبەری یانەكەی دیاری دەكات .

هاری كین بە بەهێزی ناوی بە ڕۆشت لە یانەی تۆتنهام بەستراوەتەوە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا 

ڕۆژنامەی ئێكسپرێسی بەڕیتانی ئاماژە بەوە دەكات  كە دانێل لیفی سەرۆكی یانەی تۆتنهام  ئامادە نیە بە كەمتر لە 150 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری بێت لەم هاوینەدا.

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوە دەكات كە سەرۆكی تۆتنهام ئارەزوو دەكات بۆ وەرزی داهاتووش پارێزگاری لە تواناكانی هاری كین ، بكات بەڵام ئەگەر خودی یاریزانەكە هەر سوور بێت لەسەر ڕۆشتن لەم هاوینەدا ئەوا یانەكە لە 150 ملیۆن پاوەند كەمتر دەستبەرداری تواناكانی نابن .


PM:10:34:08/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری