‌بەرشەلۆنە سێ یاریزانی بۆ جێگەكەی ڤیناڵدۆم دیاری كردوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە چاوی لە تواناكانی سێ یاریزانە بۆ جێگەكەی ڤیناڵدۆمی هۆڵندی كە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە كردووە .

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستی ڤیناڵدۆمی لە دەست چوو ئێستاش بە دوای جێگرەوەی دا دەگەڕێت.

كەناڵی تی ڤی 3ی كەتەلۆنی باس لەوە دەكات كە بەرشەلۆنە چاوی لە هەریەكە لە میگێل مۆرینۆی یاریزانی ڕیاڵ سۆسیداد و  ڕەیان گرافینبریش لە ئەیاكس و فابیان ڕۆیز ی یاریزانی ناپۆلییە . 

ئەو كەناڵە دەشڵێن نرخی  هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی میكیل مۆرینۆ 60 ملیۆن یۆرۆیە ونرخی گرانفینبریش 30 ملیۆن یۆرۆیە و هەرچی ناپۆلییە  بە كەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ڤابیان ڕۆیز نابن 


PM:10:26:08/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌