به‌رشه‌لۆنه په‌یوه‌ندی به بریكاری دوو ئه‌ستێره‌وه كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی په‌یوه‌ندی به بریكاری هه‌ریه‌كه له ڕیاز مه‌حرێز وگۆندۆگانه‌وه كردووه .
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه په‌یوه‌ندییان به بریكاری هه‌ریه‌كه له ڕیاز مه‌حرێز و گۆندۆگانه‌وه كردووه و ده‌یانه‌وێت له‌م هاوینه گرێبه‌ستیان پێشكه‌ش بكه‌ن .
به‌رنامه‌كه ده‌ڵێت ڕیاز مه‌حرێز خۆشحاڵ نییه له یانه‌كه‌یدا و ئاماده‌یه بۆ جێهێشتنی یانه‌كه‌ی و هه‌رچی گۆندۆگانه به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت ڕازی بكات.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه به‌رشه‌لۆنه هه‌ریه‌كه له ئه‌گوێرۆ و ئه‌ریك گارسیای له هه‌مان یانه‌وه گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
PM:06:25:08/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 8896
جار خوێنراوه‌ته‌وه