‌جگه‌ له‌ ڤیناڵدۆم پاریس نزیكه‌ له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستێكى گه‌وره‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسى به‌ ته‌واوى نزیكبۆته‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ى جان لویجى دۆنا ڕۆماى گۆڵچى یانه‌ى میلان .

دۆناڕۆما به‌ فه‌رمى له‌ گواستنه‌وه‌كانى ئه‌م هاوینه‌دا یانه‌ى میلان جێده‌هێڵێت .

پێگه‌ى سكاى سپۆرتى جیهانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان نزیكن له‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دۆناڕۆما

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات دۆناڕۆما گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ى پێنج وه‌رز و تا 2026 له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان واژوو ده‌كات.


AM:10:41:08/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری