یۆڤانتۆس سێ جێگرهوهى بۆ ڕۆنالدۆ دیارى كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانهى یۆڤانتۆس له ئهگهرى ڕۆشتنى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له یانهكهیدا سێ یاریزانى بۆ شوێنهكهى دهستنیشانكردووه.
له ماوهى ڕابردوو هەندێک لە سهرچاوهكانى ههواڵ باس لەوە دەکەن کە رۆناڵدۆ لەوانەیە یوڤانتوس بهجێبهێڵێت و و بچێتە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، هەرچەندە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیتالییەکەی له هاوینی 2022ـدا کۆتاییدێت.
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن ئەگەر دۆن بڕیاربدات بچێتە پاریس سانجێرمان، گرێبەستکردن لەگەڵ ماورۆ ئیکاریی هێرشبەری ئەرجەنتینی لە لایەن خانمە پیرەکەوە مسۆگەر دەبێت، بەتایبەت کە یوڤێنتوس چەندین ساڵە چاودێری ئەو دەکات.
هەروەها گابریێل خیسۆسی یاریزانی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی یەکێکە لە ئامانجەکانی پاریس سانجێرمان، بەتایبەتی کە یاریزانە بەرازیلییەکە باشترین ماوەی خۆی لەژێر سایەی پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانیادا بەسەرنابات.
دوسان فلاهۆڤیچی سربی، هێرشبەری لاوی فیۆرێنتینا، کە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، یەکێکی دیکەیە لەو هێرشبەرانەی یوڤێنتوس بیری لێدەکاتەوە بۆ ئەوەی بیکاتە شوێنگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
PM:12:26:07/06/2021
ئهم بابهته 3448
جار خوێنراوهتهوه