خلێفى داهاتووى مباپێی یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
ناسرخلێفى قه‌ته‌رى وسه‌رۆكى یانه‌ى پاریس سانجێرمان دووپاتیکردەوە هەرگیز دەستبەردارى مباپێ نابن
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى ناسر خلێفى سەرۆکى یانەى پاریس سان جێرمان لە بارەى چارەنوسى کیلیان مباپێى هێرشبەرى لاوى یانەکەیەوە دەڵێت دەمەوێت ڕاشکاوبم له‌گه‌ڵتان، مباپى لەگه‌ڵ یانه‌كه‌مان بەردەوام دەبێت و هەرگیز دەستبەردارى نابین و ئەویش بەخۆڕایى ناڕوات.
خلێفى باس له‌وه‌ش ده‌كات كه باس لە دانوستاندنەکانى نێوانمان ناکەم بۆ ڕاگەیاندنەکان، تەنیا ئەوە نەبێت بەرەوپێشچوونى باشى بەخۆیەوە بینیوە و نزیكین له ڕێكه‌وتن .
AM:11:00:07/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2660
جار خوێنراوه‌ته‌وه