‌سكای‌ سپۆرت به‌رشه‌لۆنه‌ شۆك ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

پێگه‌ی‌ سكای‌ سپۆرتی‌ جیهانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ شۆك ده‌كات و ده‌ڵێت گرێبه‌ستی‌ ڤیناڵدۆم له‌ سودی‌ پاریس سانجێرمان یه‌كلایی بۆته‌وه‌.

یانه‌ی‌ به‌شه‌لۆنه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوو نزیكترین یانه‌ بوو له‌ ڤیناڵدۆم به‌لاَم دواتر یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان هاته‌ نێو ڕكابه‌رییه‌كه‌ و موچه‌یه‌كی‌ زۆر زیاتری‌ بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌ هۆڵندییه‌ پێشنیاز كرد .

پێگه‌ی‌ سكای‌ سپۆرت باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ با به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌موو شتێك بزانێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ ڤیناڵدۆم بۆ پاریس سانجێرمان یه‌كلایی بۆته‌وه‌ .

فابریزیۆ رۆمانۆی‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ به‌ناوبانگیش ده‌ڵێت ڤیناڵدۆم بڕیاریداوه‌ بچێته‌ پاریس سانجێرمان.


PM:01:47:06/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری