‌وێنه‌.. ڕاهێنانه‌كانی‌ ڕیاڵ مه‌درید بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ بیلباو

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌كارییه‌كانی‌ بۆ یارییه‌كه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو ده‌ستپێكرد له‌ هه‌فته‌ی‌ 37ی‌ لالیگا .

بڕیاره‌ سبه‌ی‌ یه‌كشه‌ممه‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید ببێته‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو و یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 7:30 خوله‌ك به‌ كاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردسان ئه‌نجام ده‌درێت.

یانه‌ی‌ شاهانه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ بۆ ئه‌و یارییه‌ ده‌ستپێكردووه‌ و له‌ مه‌شقه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ حه‌وت یاریزان ئاماده‌ نه‌بوون ئه‌وانیش رامۆس وڤاران و كارفاخال و مێندی‌ ، لوكاس ڤاسكێز ، تۆنی‌ كروس و ماریانۆ دیاز.


PM:05:00:15/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری