زیدان ته‌نها له یه‌ك دۆخدا ڕیاڵ مه‌درید جێده‌هێڵێت
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانى فه‌ڕه‌نسى و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ته‌نها له یه‌ك دۆخدا پۆستى ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى شاهانه جێده‌هێڵێت.
پێگه‌ى كاڵچیۆ میركاتۆى ئیتاڵى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه ته‌نها یه‌ك هۆكار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى زیدان پۆستى ڕاهێنه‌رایه‌تى ڕیاڵ مه‌درید جێبهێڵێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وه‌رزه هیچ نازناوێك به ده‌ستنه‌هێنێت.
پێگه‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر زیدان ئه‌م وه‌رزه ده‌ست به‌تاڵ ده‌رچوو ، ئه‌وا ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى شاهانه جێده‌هێڵێت.
له ئێستادا ڕیاڵ مه‌درید له ڕكابه‌رییه‌كى توندایه بۆ بردنه‌وه‌ى نازناوى خولى ئیسپانى و له یارى گه‌ڕانه‌وه‌ى نیوه‌ى كۆتایی چامپیۆسلیگیشدایه به‌رانبه‌ر چێڵسى
AM:11:52:05/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3800
جار خوێنراوه‌ته‌وه