‌فه‌رمی‌.. مۆرینیۆ بووه‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌یه‌كی‌ ئیتاڵی‌

وێستگە سپۆرت-

به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ جۆزێ مۆرینۆی‌ پورتوگالی‌ و ڕاهێنه‌ری‌ پێشوو تۆتننهام بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو ڕاهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌ی‌ ڕۆمای‌ وه‌رگرت .

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا یانه‌ی‌ ڕۆمای‌ ئیتاڵی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ پاولۆ فۆنسیكای‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ جێده‌هێڵێت و بۆ وه‌رزی‌ داهاتووش له‌گه‌ڵ جۆرێ مۆرینیۆ گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن 

گرێبه‌ستی‌ مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ ڕۆما تا ساڵی‌ 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت.


PM:04:53:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری