‌فه‌رمی‌.. ئینته‌رمیلان پێش ته‌واوبونی‌ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ به‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بووه‌ پاڵه‌وانی‌ خولی‌ ئیتاڵی‌

وێستگە سپۆرت-

بەفەرمی یانەی ئینتەرمیلان نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا دوای یەکسانبوونی هه‌ردوو یانه‌ی‌ ئەتڵەنتا و  ساسۆلۆ.

لە یارییەکی هەفتەی 34 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەتڵەنتای دووەمی ڕیزبەندی بووە میوانی یانەی ساسۆلۆ.

یاریەکەشیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، رۆبن گۆسینێس لە خولەکی 32 گۆڵێکی بۆ ئەتڵەنتا کرد و لە خولەکی 52 بێراردی گۆڵی یەکسانی بۆ ساسۆلۆ تۆمارکردەوە.

بە سوود وەرگرتن لە ئه‌نجامی‌ ئه‌م یاریه‌، یانەی ئینتەرمیلان بۆ 19 مین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت کە دواهەمین جار ساڵی 2010 بوو بەدەستیهێنابوو.


PM:07:33:02/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌