مێسى له پێناو هالاند كارێكى گرنگ ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسى ئه‌رجه‌نتینى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه له پێناو ئاسانكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیرلینگ هالاندى نه‌رویجى ئاماده‌یه موچه‌كه‌ى كه‌مبكاته‌وه له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌یدا.
گرێبه‌ستى مێسى له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه له هاوینى داهاتوو كۆتایی دێت و تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه‌ى نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى.
پێگه‌ى یۆرۆ سپۆرتى جیهانى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مێسى ڕ‌ازى بووه به نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى و كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌كه‌ى به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هالاند واژوو بكه‌ن و لاپۆرتاى سه‌رۆكى یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ش به‌ڵێنى به مێسى داوه كه به زووترین كات گفتووگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ى دۆرتمۆند ده‌ستپێبكه‌ن .
PM:12:03:01/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 6560
جار خوێنراوه‌ته‌وه