فه‌رمی.. ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی تر واژوو كرد
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نیڵسۆن سیمدۆی پورتوگالی وئه‌ستێره و به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی وڵفرهامتۆنی ئینگلیزی واژوو كرد .
هه‌ردوو یانه‌كه له دوو به‌یاننامه‌دا ئاشكرایان كردووه كه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر نیڵسۆن سمیدۆ و ئه‌و یاریزانه واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی وڵفرهامتۆن كرد .
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه سمیدۆ بۆ سێ وه‌رز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه ئینگلیزیه واژووكردووه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی دواتریش و بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ش 30 ملیۆن یۆرۆیه له‌گه‌ڵ 10 ملیۆنی تر وه‌كو پاداشت وگۆڕانكارییه‌كان .
سمیدۆ له‌گه‌ڵ وڵفرهامتۆن درێسی ژماره 22 ده‌پۆشێت .
له لێدوانێكشیدا سمیدۆ وتی هۆكاری هاتنی بۆ یانه‌ی وڵفرهامتۆن ئه‌وه بووه كه وه‌رزی ڕابردوو یانه‌كه ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌ش كردووه وهۆكاری دووه‌میش ڕاهێنه‌ری یانه‌كه نۆنۆ سانتۆس بووه
جێگه‌ی ئاماژه‌یه سمیدۆ ساڵی 2017 له یانه‌ی به‌نفیكای پورتوگالیه‌وه ڕویكرده یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وچوار نازناوی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به‌ده‌ستهێنا كه دوو خولی ئیسپانی وجامی شا و جامی سوپه‌ری ئیسپانی بوون .
PM:01:51:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 6156
جار خوێنراوه‌ته‌وه