به‌رشه‌لۆنه به‌سه‌ر بایرن میونخ سه‌ركه‌وت و گرێبه‌ستێكی یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به‌سه‌ر یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی سه‌ركه‌وتووه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵندی گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی سێرجینۆ دێستی به‌رگریكاری ئه‌و یانه‌یه .
كه‌نالًی تی ڤی سێی ئیسپانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام ڕێكه‌وتووه بۆ گواستنته‌وه‌ی دێستی به‌رگریكاری ئه‌و یانه‌ی هۆڵندییه.
ئه‌و كه‌ناڵه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر 20 ملیۆن یۆرۆ وپێنج ملیۆنی تر وه‌كو پاداشت ئه‌و یالریزانه ده‌گوازێته‌وه ڕیزه‌كانی .
له كۆتایشدا كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت هه‌ردوو لا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی فه‌رمی وله چه‌ند كاتژمَری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه به فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت .
AM:10:56:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 8516
جار خوێنراوه‌ته‌وه