ئه‌ستێره‌یه‌كی ڕیاڵ مه‌درید توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
وێستگە سپۆرت-
ئێزگه‌یه‌كی ئیسپانی توشبونی مارتن ئۆدیگاردی نه‌رویجی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاده‌گه‌یه‌نێت .
له‌و باره‌یه‌وه ڕادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه پاش یارییه‌كه ڕیاڵ سۆسیداد پیكشنینی پزیشكی بۆ ئۆدیگارد ئه‌نجادراوه و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و یاریزانه توشی ڤایرۆسه‌كه بوو .
ئه‌و ئێزگه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه دۆخی ته‌ندروستی ئۆدیگارد جێگیره وچاوه‌ڕێی پشكنینی دووه‌م ده‌كات و 10 ڕۆژ له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كات و ڕاهێنانه‌كان له ماڵه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
به‌مه‌ش ڕیاڵ مه‌درید بۆ یاری ئه‌م هه‌فته‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ بیتس كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت له تواناكانی ئه‌و یاریزانه بێبه‌ش ده‌بێت .
AM:10:39:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه