ناوى گرێبەستێكى چاوەڕواننەكراو بە بەرشەلۆنەوە دەبەسترێتەوە
وێستگە سپۆرت-
ناوى یاریزانێكى چاوەڕواننەكراوى خولى ڕوسى بە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانییەوە دەبەسترێتەوە.
لەو بارەیەوە پێگەى تۆتۆ میركاتۆى ئیتاڵى لە نوێترین هەواڵیدا ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى بەرشەلۆنە گرنگى بە گواستنەوەى ئەلێكسى میرانشۆكى ڕوسى و یاریزانى هێڵى ناوەند و هێرشبەرى یانەى لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ دەدات.
ئەو پێگەیە باس لەوە دەكات كە ئەریك ئەبیداڵى بەڕێوەبەرى هونەرى یانەى بەرشەلۆنە هەوڵەكانى بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێكردووە .
تۆتۆ میركاتۆ ئاماژە بەوەش دەكات كە یانەى بەرشەلۆنە تەنها یانە نییە كە گرنگى بە گواستنەوەى میرانشۆك دەدات، یانەى یۆڤانتۆسیش ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى هەیە .
میرانشوك ئەم وەرزە بە درێسى یانەكەیەوە 19 یارى ئەنجامداوە لە خولى ڕوسى پێنج گۆڵى تۆماركردووە و پێنج گۆڵیشى دروست كردووە .
PM:08:28:06/05/2020
ئهم بابهته 14284
جار خوێنراوهتهوه