‌بەهۆى بریكارەكەیەوە ڕیاڵ مەدرید نزیكە لە گواستنەوەى بەرگریكارێكى گەورە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى نزیكە لە گواستنەوەى كالیدۆ كۆلیبالى سەنیگالى و بەرگریكارى یانەى ناپۆلى .

ناوى كۆلیبالى سەنیگالى و بەرگریكارى یانەى ناپۆلى بە بەهێزى بەستراوەتەوە بە یانەكانى ڕیاڵ مەدرید ولیڤەرپوڵ وپاریس سانجێرمان لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا.

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى زیدانى ڕاهێنەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید پەیوەندیەكى باشى هەیە لەگەڵ رەمەزانى بریكارى كۆلیبالى هەیە وئەمەش گواستنەوەى ئەو بەرگریكارە بۆ یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاسانتر دەكات .

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە زیدان دەیەوێت كۆلیبالى بكاتە جێگرەوەى سێرجیۆ ڕامۆس.
 


PM:05:34:06/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 13924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری