‌كلوپ گرێبەستێكى گەورەى بۆ جێهێشتنى لیڤەرپوڵ ڕەتكردۆتەوە

وێستگە سپۆرت-

یۆرگن كلوپى ئەڵمانى و ڕاهێنەرى یانەى لیڤەرپوڵ گرێبەستێكى گەورەى بۆ جێهێشتنى لیڤەرپوڵ و پەیوەندیكردن بە یانەیەكى ترەوە ڕەتكردۆتەوە .

ڕۆژنامەى  لى 10 سپۆرت فەڕەنسى ئاماژەى بەوەكردووە كە كۆتایی وەرزى ڕابردوو لیۆناردۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى پاریس سانجێرمان پەیوەندى بە كلوپى ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵەوەكردووە تا ئەوەى پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەكەیان بە گرێبەستێكى گەورە لە شوێنى تۆماس تۆخێل وەربگرێت .

ڕۆژنامەكە دەڵَێت كلوپ بە لیۆناردۆى وتووە كە زۆر ئاسودەیە لەگەڵ لیڤەرپوڵ نایەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵێت .
 


PM:04:59:06/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری