زیدان ئامادەیە دوو یاریزان بكاتە قوربانى بۆ گواستنەوەى هێرشبەرێكى خولى ئیسپانى
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانى فەڕەنسى و ڕاهێنەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید چاوى بڕیوەتە تواناكانى لوكاس ئۆكامبۆسى ئەرجەنتینى وئەستێرەى یانەى ئیشبیلیەى ئیسپانى.
ئۆكامبۆسى 25 ساڵ لە یانەى مارسیلیاى فەڕەنسییەوە ڕویكردە یانەى ئیشبیلیە و لە 29 یارى ئەم وەرزە توانیویەتى 12 گۆڵ تۆماربكات و سێ گۆڵیش بۆ هاوڕێكانى دروست بكات.
پێگەى لى 10 سپۆرتى فەڕەنسى ئاماژەى بەوە كردووە كە زیدانى ڕاهێنەرى یانەى ڕیاڵ مەدرید ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى ئۆكامبۆس هەیە ، سەرەڕاى ئەوەى مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەى 70 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام پیرێزى سەرۆكى یانەكە ئامادەیە ئەو بڕە بدات .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە یانەى شاهانە ئامادەیە هەریەكە ریگیلۆن و سیبایۆس بداتە یانەى ئیشبیلیە لە پێناو گواستنەوەى ئۆكامبۆس.
PM:02:57:06/05/2020
ئهم بابهته 24496
جار خوێنراوهتهوه