‌ڕاكیتیچ داهاتووى خۆى لەگەڵ بەرشەلۆنە یەكلایی كردەوە

وێستگە سپۆرت-

ئیڤان ڕاكییتچى كرواتى و ئەستێرەى هێڵ ناوەندى یانەى بەرشەلۆنە داهاتووى خۆى لەگەڵ یانەكەیدا یەكلایی دەكاتەوە .

ماوەیەكە ناوى ڕاكتیچ بە بەهێزى بە ڕۆشتن لە یانەى بەرشەلۆنە بەستراوەتەوە و بەتایبەت یانەى ئیشبیلیە ئارەزووى زۆرى بۆ گەڕاندنەوەى هەیە.

لە بارەى داهاتووى ڕاكیتیچەوە ڕۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە ئەو یاریزانە كرواتییە دەیەوێت تا كۆتایی گرێبەستەكەى لەگەڵ یانەى بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و گرێبەستەكەشى لە ساڵى 2021 كۆتایی دێت .

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە یانەى بەرشەلۆنە ئارەزووى دەستبەرداربون لەو یاریزانە دەكات، چونكە لە پێكهاتەى سەرەكى تیپەكەى جێگەى نابێتەوە.
 


PM:01:08:06/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 11440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌