چاوەڕواننەكراو.. كیكی سیتن وەڵامى كۆرتوا دەداتەوە
وێستگە سپۆرت-
كیكی سیتینى ڕاهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە وەڵامى تیبۆ كۆرتواى بەلجیكى و گۆڵچى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەداتەوە .
لە ماوەى ڕابردوودا تیبۆ كوارتواى گۆڵچى ڕیاڵ مەدرید وتبووى نادادپەروەرییە ئەگەر خولى ئیسپانى تەواوى نەكرا جامەكە بدرێت بە بەرشەلۆنە ، چونكە یانەكەمان لەگەڵ بەرشەلۆنە یەكسان بووە و بێگومان لێشیان دەبەینەوە .
لە وەڵامى كۆرتودا كیكی سیتین دەڵێت: بە هچ شێوەیەك ئارەزووى بردنەوەى خولى ئیسپانى ناكەم بەم ڕێگەیە، بەڵام ئەوە مەنتیقیە كە ڕیزبەندى یانەكان بەم شێوەیە بمێنێتەوە ئەگەر خولەكە تەواو نەكرا.
لە كۆتایشدا سیتین دەڵێت: لە ڕاستیدا هەموومان حەزدەكەین خولەكە تەواو بكرێت وەكو بەرشەلۆنەش سەركەوتن لە تەواوى یاریەكانى داهاتوو بە دەستبهێنین.
AM:11:26:06/05/2020
ئهم بابهته 6788
جار خوێنراوهتهوه