‌ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان نیو دەرزەن گۆڵى لە سانت ئیتیان کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى پاریس سانجیرمان ٦-١ لە یانەى سانت ئیتیانى بردەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى ٢٧ى خولى فەرەنسى پاریس بووە میوانى سانت ئیتیان یارییەکە ٦-١ لە سودى پاریس کۆتاییهات.

شەش گۆڵەکەى پاریس  رامۆس و کڤارا و دیسیر دوى دوو گۆل و نیڤێز و ئیبراهیما مبای  تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى سانت ئیتیانیش ستاسین لە خولەکى نۆ تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى پاریس بووە ٧١ خاڵ و لە پێشەنگدایە.


PM:11:03:29/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌