ڤیدیۆ.. عێراق بە فەلەستین دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەى عێراق 2-1 بە فەلەستین دۆڕا
لە یارییەکانى جەولەى هەشتەمى پاڵاوتنى ئاسیا بۆ مۆندیال عێراق بووە میوانى فەلەستین ، یارییەکە 2-1 لە سودى فەلەستین کۆتاییهات.
سەرەتا عێراق لە رێگەى ئەیمەن حسێنەوە لە خولەکى 34 گۆڵێکى تۆمار کرد ، لە تایمى دووەمدا و لە خولەکەکانى 5 و 95 فەلەستین دوو گۆڵى لە ڕێگەى ویسام ئەبو عەلى و عەمید مەحاجنەوە تۆمار کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى فەلەستین بووە 6 خاڵ و لە پلەى پێنجەمدایەو عێراقیش بە 12 خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.
PM:11:27:25/03/2025
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه