ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس شکستى بە ئایندهۆڤن هێنا
وێستگە سپۆرت-
یانەى یۆڤانتۆس ٢-١ شکستى بە ئایندهۆڤن هێنا وهەنگاوێک لە قۆناغى ١٦ نزیک بوەوە
لە یارییەکانى چونى قۆناغى پلەى ئۆفى گەیشتن بە قۆناغى ١٦ى چامپیۆنسلیگ یانەى یۆڤانتۆس میواندارى ئایندهۆڤنى کرد ، یارییەکە ٢-١ لە سودى یۆڤانتۆس کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى یۆڤانتۆس ویستۆن مەکینى و میانجۆلا لە خولەکەکانى ٣٤ و ٨٢ تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى ئایندهۆڤن ئیڤان پریسیچ لە خولەکى ٥٦ تۆمارى کرد.
یارى گەڕانەوە چوارشەممەى داهاتوو لە هۆڵندا ئەنجام دەدرێت
لە یارییەکى تردا بوروسیا دۆرتمۆند ٣-٠ شکستى بە سپۆرتینگ لیشبونە هێنا و بە ئەگەرێکى زۆر سەرکەوتنى بۆ قۆناغى ١٦ مسۆگەر کردووە
AM:09:47:12/02/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه