ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان ریمۆنتاداى بەرانبەر مان سیتى ئەنجامدا
وێستگە سپۆرت-
یانەى پاریس سانجێرمان ریمۆنتاداى بەسەر مان سیتى کرد و 4-2 لێی بردەوە.
لە یارییەکانى جەولەى حەوتەمى چامپیۆنسلیگ پاریس میواندارى مان سیتى کرد ، یارییەکە 4-2 لە سودى پاریس کۆتاییهات.
چوار گۆلەکەى پاریس دێمبلى و بارکۆلا و جواو نیڤێس و گۆنکالۆ رامۆس لە خولەکەکانى 56 و 60 و 79 و 94 تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى سیتیش گریلیش و هالاند لە خولەکەکانى 50 و 53 تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى پاریس بووە 10 خاڵ و سیتیش هەشت خاڵى هەیە
AM:12:49:23/01/2025
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه