‌ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ لە چێڵسی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى لیڤەرپوڵ 2-1 شکستى بە یانەى چێڵسی هێنا.

لە یارییەکانى هەفتەى هەشتى خولى ئینگلیزى یانەى لیڤەرپوڵ لە یاریگاى خۆى میواندارى چێڵسی کرد ، یاریەکە 2-1 لە سودى لیڤەرپوڵ کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى لیڤەرپوڵ محەمەد سەڵاح  بە لێدانى سزا وجۆنز لە خولەکەکانى 29 و 51 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى چێڵسیش  نیکۆلاس جاکسۆن لە خولەکى 48 تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى لیڤەرپوڵ بووە 21 خاڵ و لە پێشەنگى ریزبەندى دایە و چێڵسیش بە 14 خاڵ لە پلەى شەشەمدایە.


PM:08:28:20/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌