‌ڤیدیۆ.. بە هاتریکی مێسی ئینتەرمیامى بووە پاڵەوان

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە نیو ئینگلاندی بردەوە و گەیشتنی بە مۆندیالی یانەکان مسۆگەر کرد و بووە پاڵەوانى خولەکە.

لە هەفتەی 34ی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیو ئینگلاندی کرد.

لە سەرەتای یاریەکەوە یاریزانانی نیو ئینگلاند باشتر بینران و لە خولەکەکانی 2 و 34 دا دوو گۆڵیان تۆمارکرد، دواتر لە خولەکەکانی 40 و 43 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 58 کریماشی گۆڵی سێیەمی میامی کرد و دواتر لە ماوەی 1 خولەکدا و لە خولەکی 78 تا 89 لیۆنێل میسی هاتریکی تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.

بەو ئەنجامە، یانەی ئینتەر میامی بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ پێشەنگی خولی ئەمریکایە و بووە یەکەم یانە بەو ژمارە خاڵە ببێتە پاڵەوانی خولەکە و گەیشتنی بە جامی جیهانی یانەکانی ساڵی 2025 مسۆگەر کرد.


AM:10:46:20/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌