‌ڤیدیۆ.. عێراق لە ئۆکرانیاى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى ئۆڵمپى عێراق شکستى بە هەڵبژاردەى ئۆکرانیا هێنا.
لە یارییەکانى ئۆڵمپیاد و لە کۆمەڵەى دووەم عێراق ڕووبەڕووی ئۆکرانیا بوەوە ، یارییەکە 2-1 لە سودى عێراق کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى عێراق ئەیمەن حسێن و عەلى جاسم لەخولەکەکانى 57 ىو 75 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى ئۆکرانیاش ڕۆبیشنیسکى لە خولەکى 53 تۆمارى کرد.

بەو شێوەیە عێراق یەکەم سێ خاڵى بە دەستهێنا.


PM:10:03:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌