‌ڤیدیۆ.. لە یەکەم یارى دۆستانەیدا مان سیتى بە سەڵتیک دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر سیتى لە یەکەم یارى دۆستانەیدا بەرانبەر یانەى سەڵتیکى سکۆتلەندى توشى شکست هات 

لە یەکەم یارى دۆستانەى خۆیدا لە جامى فلۆریدا مان سیتى ڕووبەڕووی سەڵتیک بوەوە ، یارییەکە ٤-٣ لە سودى سەڵتیک کۆتاییهات.

چوار گۆڵەکەى سەڵتیک نیکۆلاس کۆهن و کۆنى و کۆکیۆفوروهاشى  و لوی پاڵماوە تۆمار کرا و سێ گۆڵەکەى سیتیش ئۆسکار پۆپ و ماکسیمۆ  پیرۆنى و هالاندەوە تۆمار کران 

یارى داهاتووى مان سیتى بەرانبەر میلان دەبێت لە ٢٨ى مانگدا.


AM:09:45:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌