‌ڤیدیۆ.. ئیسپانیا لە ئینگلتەراى بردەوە و بووە پاڵەوانى یۆرۆ

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى ئیسپانیا 2-1 شکستى بە ئینگلتەرا هێنا و بووە پاڵەوانى یۆرۆى 2024.

لە یاری کۆتای جامەکە و لەسەر یاریگاى ئۆڵمپى بەرلین ئیسپانیا ڕووبەڕووی ئینگلتەرا بوەوە ، یارییەکە 2-1 لە سودى ئیسپانیا کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى ئیسپانیا نیکۆ ویلیامز و ئۆیارزابال لە خولەکەکانى 47 و 86 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى ئینگلتەراش پاڵمەر لە خولەکى 73 تۆمارى کرد.

بەو شێوەیە ئیسپانیا بۆ جارى چوارەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانى جامەکە


AM:12:02:15/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌