‌ڤیدیۆ.. ئۆرگواى لە کەنەداى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى ئۆرۆگوای بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە کەنەدای بردەوە و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمی کۆپا ئەمریکای 2024، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای رووبەڕووی هەڵبژاردەی کەنەدا بووەوە.

تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات، رۆدریگۆ بێنتاکۆر گۆڵەکەی ئۆرۆگوای تۆمارکرد لە خولەکی هەشت، دواتر لە خولەکی 22 ئیسماعیل کۆنیە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 80 جۆناسان دەیڤد گۆڵی دووەمی کەنەدای تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 92 لویس سوارێز ئەنجامەکەی بۆ ئۆرۆگوای یەکسانکردەوە و دوو تایمی ئاسایی بە یەکسانی کۆتایی هات.

دواتر لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا، ئۆرۆگوای بە ئەنجامی چوار بە سێ گۆڵ یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

بەو ئەنجامە، ئۆرۆگوای پلەی سێیەمی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای 2024ی بەدەستهێنا، کەنەداش لە پلەی چوارەمدا بوو.


AM:09:20:14/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌