‌ڤیدیۆ..کۆڵۆمبیا لە ئۆرۆگواى بردەوە و گەیشتە یارى کۆتایی کوپا ئەمریکا

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى کۆڵۆمبیا ١-٠ شکستى بە ئۆرگواى هێنا و گەیشتنى بە یارى کۆتایی کوپا ئەمریکاى ٢٠٢٤ مسۆگەر کرد .


لە یارییەکانى نیوەى کۆتایی جامەکە ءۆرۆگواى ڕووبەڕووی کۆڵۆمبیا بووەوە، یارییەکە ١-٠ لە سودى کۆڵۆمبیا کۆتاییهات.
تاکە گۆڵەکەى کۆڵۆمبیا جیفرسۆن لێرما لە خولەکى ٣٩ تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیەش کۆڵۆمبیا گەیشتنى بە یارى کۆتایی کوپا ئەمریکا مسۆگە کرد و ئۆرۆگواى ماڵئاوایی کرد


AM:08:03:11/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌