‌ڤیدیۆ.. ئینگلتەرا لە هۆڵنداى بردەوە و گەیشتە یارى کۆتایی یۆرۆ

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى ئینگلتەرا ٢-١ لە هۆڵنداى بردەوە و گەیشتە یارى کۆتایی یۆرۆى ٢٠٢٤ 

لە یاریەکانى نیوەى کۆتایی جامى یۆرۆ هەردوو هەڵبژاردەى هۆڵندا و ئینگلتەرا بەیەکگەیشتن ، یارییەکە ٢-١ لە سودى ئینگلتەرا کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى ئینگلتەرا هارى کین بە لێدانى سزا و ئۆلى واتکینز لە خولەکەکانى ١٨ و ٩١ تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى هۆڵندا چاڤى سیمۆنس لە خولەکى حەوت تۆمارى کرد.

بەو شێوەیە ئینگلتەرا گەیشتە یارى کۆتایی یۆرۆ و هۆڵندا ماڵئاوایی کرد 


AM:12:15:11/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌